لە هەرێم ڕۆژێکی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پشووی فه‌رمییه

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان ڕۆژێکی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پشووی فه‌رمی ده‌بێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمیدیای پارتی راگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كورستان ڕۆژژمێری فەرمیی خۆی هەیە و ئەو پشووانەی فەرمین و بە بڕیاری حكومەت و پەرلەمانی كوردستان بە پشوو هەژمار كراون، دیاری كراون، ئەوانەشی تەنیا بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ كراوە.

راشیگەیاندووە،  لە ڕۆژ ژمێری حكومەتی هەرێمدا  رۆژی 14ی تەمموز بە بۆنەی ڕۆژی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی كۆماری عێراق، لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێت بە پشووی فەرمی.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمساڵ ڕۆژی 14ی تەمموز دەكەوێتە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە و بەو بۆنەیەوە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، پشووی فەرمی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا