سێ بوومەلەرزە باکوری ڕۆژئاوای ئێرانیان هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە15ی تشرینی دووەم، سێ بوومەلەرزە شاری میشکین شاری لە پارێزگای ئەردەبیل لە باکوری ئێران هەژاند.

ناوەندی چاودێری بوومەلەرزەی دامەزراوەی جیۆفیزیک لە زانکۆی تاران ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی  4.2 پلەی ڕێختەر لە قوڵایی حەوت کیلۆمەتر لەسەر ئاستی ڕووی زەوی لە شاری میشکین شار لە پارێزگای ئەردەبیل لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوە دوو بوومەلەرزەکەی دیکە یەکەمیان بەگوڕی 2.6 پلەی ڕێختەر و دووەمیان بەگوڕی 3.5 پلەی ڕێختەر شاری میشکینیان هەژاندەوە.

هاوکات، تائێستا لەبارەی زیانی گیانی و ماددی بوومەلەرزەکانەوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری وڵاتەکەش بەدواداچوونیان دەستپێکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا