پۆڵەتیک پرێس
لەهێرشێکی چەکداریدا بۆسەر بارەگای پارتی دیموکراتی گەلان لەتورکیا، ژنە فەرمانبەرێکی پارتەکە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاند، چەکدارێک چووەتە ناو بینای پارتەکەیان لەئیزمیر و دەستیکردووە بە تەقەکردن و ویستوویەتی ئاگر بەربداتە نوسینگەکەیان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، فەرمانبەرێکی نوسینگەکە گیانی لەدەستداوە و پۆلیسی تورکیاش ئەو چەکدارەیان دەستگیرکردووە کە هەڵیکوتاوەتەسەر بیناکە و هەوڵی سوتاندنی داوە.
پارتی دیموکراتی گەلان کە دووەم گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە، بەبەردەوامی لەلایەن حکومەتەوە دژایەتی دەکرێت و چەندین ئەندام و سەرکردەی ئەو پارتە لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستگیرکراون و ئەشکەنجەدراون.