كازمی: خەڵكی هەڵەبجە بە لێبوردەییەكەیان وانەیەكی گرنگیان فێركردین

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق كۆبویەوەو رایگەیاند، هەڵەبجە برینێكی مێژوییە، بەڵام خەڵكەكەی بە لێبوردەییەكەی وانەیەكی گرنگیان فێری ئەوان و نەوەكانی داهاتویان كردووە.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای كۆبونەوەی لەگەڵ چەند نوێنەرێكی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گەلی عێراق رۆژانێكی خەمباریان بەڕێكردووە، نەك تەنها لەسەردەمی دیكتاتۆریەتدا، بەڵكو لە سەردەمی دوای ئەو رژێمەشدا بەردەوام بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رونیشیكردەوە، پێشتر سەردانی هەڵەبجەی شەهیدی كردووە وەك دایكێك پێشوازی لێكردوە و هەستی بە لێبوردەیی و جوان و باشی خەڵكەكەی كردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت نەوەكانی داهاتووی هەڵەبجە، داهاتویان لە رابردویان باشتر بێت، بەرپرسیارێتی ئەو ئەركەش دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان و ئەو كەسانەی كە لە شوێنی بەرپرسیارێتیدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا