پارێزگاری هەولێر لەبارەی پشووی سبەی بڕیاریدا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە سبەی پێنج شەممە، لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت، بەڵام دام و دەزگاكانی حكومەت ناگرێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەی نووسینگەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە، بەهۆی پێشبینیەكانی كەشناسی و گۆڕانی كەش و هەوا و دابەزینی پلەی گەرمی، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری خوێندنی باڵا و وەزیری پەروردە گەیشتنە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-

یەكەم/ بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 2022.1.20، لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن (زانكۆ، پەیمانگا، قوتابخانە حكومی و ئەهلیەكان) پشووی فەرمی دەبێت.

دووەم/ لەبەر ئەوەی وەزارەتی دارایی لە پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەدایە، لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حكومیەكان پشوو نابێت و دەوامی فەرمییە.

سێیەم/ ئەم بڕیارانە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ناگرێتەوە.

بەهۆی بارودۆخی كەشوهەوا و ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی ماوەی چەند رۆژێكە رووی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كردووە، لە بەشێك لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و هاووڵاتیان بەگشتی، بۆ سبەی پێنجشەممە پشووی فەرمیان راگەیاندووە كە بریتین لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی زاخۆ و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەڕین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا