لە سلێمانی ژنێک بە چەقۆ کوژرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، رێککەوتی 8ـی ئاب، لە گەڕەکی هوانەی شاری سلێمانی ژنێک ‘بەچەقۆ’ هێرشکراوەتە سەری و لەکاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

پەیامنێری پۆڵەتیک، لە شوێنی رووداوەکە باسی لەوە کرد، کە “ئەو دەنگۆیانەی باس لە ‘دۆزینەوەی تەرمێک دەکەن لە شاری سلێمانی’ ناراستن”. رووداوەکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، “لە ئەنجامی دروستبوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئافرەتەکە چەقۆ هێرشکراوەتە سەری و لە کاتی گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەست داوە”.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، کە رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە و ‘هیچ تەرمێک نەدۆزراوەتە’، لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا