پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە بازگەیەکی کاتیی لە یاریدەدەریەتی ئاسایشی ڕانییە دەست بەسەر 39 ملیۆن دیناری ساختەدا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی 26ی 10ی 2022، هێزەكانمان توانیان لە یاریدەدەریەتی ئاسایشی ڕانیە، لە بازگەیەكی كاتی دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە لە شاری كەركووكەوە هاتبوونە ڕانیە و بڕی 39 ملیۆن دیناری عێراقی ساختەیان پێ بووە لە جۆری 10 هەزاری و 25 هەزاری.
ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەو تۆمەتبارانە ویستوویانە لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین پارەکە بڵاوبکەنەوە و لە ئێستادا بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.