سەرۆكایەتی پەرلەمان رێگرە لەبردنی كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان بۆ هەڵەبجە

پۆڵەتیك پرێس:
پەرلەمانی كوردستان بڕیاریداوە رۆژی 16ی ئادار، كە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەیە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە بارودۆخی ئەو پارێزگایە رێكبخات،پەرلەمانتارانیش داوایانكردووە كۆبوونەوەكە لە هەڵەبجە ئەنجام بدرێت، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان رەتیكردووەتەوە.

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهەردوو ماددەی چوار و 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان داوامانكردووە دانیشتنی 16ی ئادار تایبەت بەساڵیادی كیمابارانكردنی هەڵەبجە و دۆخی پارێزگاكە لەهەڵەبجە ئەنجامبدرێت، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان بەهۆی ئەوەی نەیتوانیووە ئامادەكاری بكات قبوڵی نەكرد دانیشتنەكە لە هەڵەبجە بەڕێوەبچێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: داوامانكردووە لە دانیشتنەكەدا وەزیرانی ناوخۆ، ئاوەدانكردنەوە شارەوانی و گەشتوگوزار، رۆشنبیری، پلاندانان، كشتوكاڵ و بازرگانی و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان‌و پارێزگاری هەڵەبجە ئامادەی بن، لەئەگەری ئامادەنەبوونیشیان دانیشتنەكە وەك خۆی بەڕێوەدەچێت.

16ی ئازاری ئەمساڵ 33 ساڵ بەسەر یادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت و بەهۆی كەمتەرخەمی كابینە یەك لە دوای یەكەكانی حكومەتی هەرێمەوە كەمترین خزمەتی پارێزگاكە كراوە، دانیشتوانەكەشی داوا دەكەن حكومەت لەوە زیاتر پشتگوێیان نەخات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا