فرۆشی بانکی ناوەند لە دراوی قورس کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە، فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق کەمیکرد و گەیشتە 216 ملیۆن دۆلار.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %5.26 کەمی کرد و گەیشتە 216 ملیۆن و 817 هەزار و 105 دۆلار.

ئەوەش هاتووە، هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە کڕین و فرۆشی دراوی قورس لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە 228 ملیۆن و 530 هەزار و 840 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا