پۆلیسی ڕاپەڕین دوو کەس بەبۆمەتی هاککردن دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دوو کەس دەستگیردەکات بە تۆمەتی هاککردنی پەڕەی تایبەتی هاووڵاتییەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەسبووک.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک کە بەوتەی خۆی پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لێ هاک کراوە، دەستبەجێ دوای بەدەستهێنانی بڕیاری دادوەر دەستکرا بە لێکۆڵینەوە و تواندرا هاککەرەکە و تۆمەتبارێکی تریش کە پەیوەندی بەهەمان تاوانەوە هەیە له لایەن بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر بکرێن و یەکێک لە تۆمەتبارەکانیش دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە بەوتەی خۆی دەستی هەبووە لە هاککردنی فەیسبوکی سکاڵاکار.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار هەڕەشەی بڵاو کردنەوەی زانیاری کەسیەتی کردووە بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە، لە وتەکانیدا دانی بەوەشدا ناوە پێشتریش فەیسبووکی هاوڵاتیەکی تری هاککردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا هاککەرەکە و تۆمەتبارەکەی تر بە ماددەی 2 لە یاسایی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا