جەعفەر شێخ مستەفا بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی هەولێر دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، هێرشەکەی هەولێر چەندبارەی کارە ئاژاوەگێڕییەکانە بە مەرامی تێکدانى ئاسایشی ناوچەکە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند، “هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر شاری هەولێر، چەندبارەی کارە ئاژاوەگێڕییەکانە بە مەرامی تێکدانى ئاسایشی ناوچەکە، بۆیە بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە تاوانکارییە دەکەم کە ئامانجی بەلاڕێبردنی ئەو هەوڵانەیە کە لەپێناو یەکڕیزی و تەبایی و یەکدەنگی لە هەرێمی کوردستان هەنگاوی بۆ دەنرێت”.

وتیشی “پێویستە لایەنە پەیوەندارەکان لە حکوومەتی فیدراڵیی عیراق بە هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم، هەنگاوی جددی بنێن بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەنەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە، کە مەترسین بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیريی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا