پۆڵه‌تیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى كوردى له كه‌ركوك ده‌ڵێت، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق وانه‌ى كوردى بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانى شه‌شه‌مى ئاماده‌یى لابردووه، سه‌ربارى هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره وه‌زاره‌ته‌كه ئاماده نییه هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه.
شێرزاد ره‌شید كاكه، به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى كوردى له كه‌ركوك بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى:”به‌هۆى هاتنى كۆرۆناوه ساڵى رابردوو پرۆگرامه‌كانى خوێندن تا ئه‌و شوێنه تاقیكردنه‌وه‌ى تێداده‌كرا كه خوێندرابوو، ئه‌وه‌ش بۆ پۆلى شه‌شه‌مى وێژه‌یى و زانستى، هاوكات عه‌ره‌بى و ئایین كه لاى ئێمه یه‌ك وانه‌یه لابرابوو”.
به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى كوردى له كه‌ركوك وتیشى:”بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیش وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق پێى راگه‌یاندووین بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كى پۆلى شه‌شه‌مى وێژه‌یى و زانستى به‌ندێك لابده‌ین، ئێمه‌ش لاى خۆمانه‌وه ئه‌و كاره‌مان ئه‌نجامداوه و ئه‌و به‌ندانه‌ى كه لابراون، به نووسراو ناردوومانه بۆ وه‌زاره‌ت بۆئه‌وه‌ى فه‌رمانى وه‌زارى پێده‌ربكات، به‌ڵام وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق نووسراویان بۆ كردووین و ده‌ڵێن به‌هۆى ئه‌وه‌ى خوێندنى كوردى له كه‌ركوك سه‌ر به هه‌رێمى كوردستانه و له‌وێش هیچ به‌شه وانه‌یه‌ك لانه‌براوه نابێت ئێوه‌ش هیچ به‌شێك لابده‌ن”.
شێرزاد ره‌شید كاكه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌مساڵ وه‌زاره‌ت وانه‌ى كوردى لابردووه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان له كاتێكدا ئێمه خوێندنى كوردین و داوامانكردووه وه‌ك ساڵى رابردوو وانه‌ى ئایین و عه‌ره‌بیمان بۆ لابده‌ن، تا ئێستا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نه‌دراوه و دووجار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانى به‌غدامان كردووه تا ئێستا كێشه‌كه وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه.
به‌شى خوێندنى كوردى له كه‌ركوك 89 هه‌زار و 225 پێنج خوێندكارى هه‌یه له‌و ژماره‌یه پێنج هه‌زار و 653 یان منداڵى باخچه‌ى ساوایانن.