دەستەی دەستپاکی پرۆژەیەکی پێنج ساڵی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات

پۆڵەتیك پرێس

بەمەبەستی پەسەندكردنی دەستەی دەستپاكی هەرێم پرۆژەیەكی پێنج ساڵی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2017 بە بڕیاری ژمارە 108 ستراتیژیەتێکی پێنج ساڵەی پەسەند کرد، ئەمساڵ دەستەی دەستپاکی، لەژێر رۆشنایی ئەو ستراتیژییەتە، ستراتیژیەتی نیشتمانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان-عێراق 2021- 2025ـی ئامادە کرد، ئێستا ستراتیژییەتەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بەمەبەستی پەسندکردنی.

دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: “بۆجێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە چەند لیژنەیەك پێكهێنراون، و لە شار و شارۆچکەکان بەدواداچوون دەکەین بۆ ئەوەی بزانین بەربەستەکان چین لە بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە، لە پرۆژەكەدا سێکتەرە ستراتیژییەکەی پێشوو تێیدا جێکراوەتەوە، لەسەر بنەمای مۆدێلێکی نوێی هەڵسەنگاندن”.

لەراگەیەندراوەكەی دەستەی دەستپاكیدا هاتووە، لەماوەی ساڵانی 2016 – 2018 بەگشتی 55 دۆسیەی گەندەڵی لە دادگەکانی تایبەتمەند (کەتن- تاوان)ـی هەرێمی کودستان مابوونەوە، بەڵام لە ساڵی 2019دا 75 دۆسیە هەبووە، 42 کەس سزادراون، 33 کەس ئازادکراون کە لەنێویاندا لە فەرمانبەرەوە تاوەکو پلەی وەزیر هەبووە، لە ساڵی 2018دا 170 دۆسیەی گەندەڵی لە كوردستان تۆماركراون، 33 دۆسیەیان یەكلا كراوەتەوە، كە 20 یان دواتر ئازاد كراون و بڕی 38 ملیار دینار بۆ گەنجینەی حكومەت گەڕێندراوەتەوە.

دەستەی دەستپاكی ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ساڵی 2020دا 70 دۆسیەی گەندەڵی هەبووە، 26 کەس حوکمدراون، کە لەنێویاندا کاسب و فەرمانبەر تاوەکو بەڕێوەبەری گشتی هەبووە؛ کە 11 کەسیان لە هەولێر، 3 لە سلێمانی، 7 لە دهۆک، 5 لە گەرمیان بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا