بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ لە ئیدارە سەربەخۆكان دەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ لە ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و زاخۆ و راپەرین دەكرێنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشكرای كرد، لە چوارچێوەی گرنگیدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و ئاسانكاری و راپەراندنی ئیش و كارەكانی هاووڵاتیان، لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی گرنگی دەركرد.

روونیشكردەوە، بۆ زیاتر گرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ لە ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و زاخۆ و راپەرین، لەسەر میلاكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەكرێنەوە.

بڕیارەكە هاوكاتە لەگەڵ سەردانەكەی ئەمڕۆ دووشەممە 13_6_2022 ی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كە لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا