تەقینەوەیەك كابولی پایتەختی ئەفغانستانی هەژاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تەقینەوەیەك لە ناوەڕاستی كابولی پایتەختی ئەفغانستان روویداو بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان كوژراو و برینداری زۆری لێكەوتووەتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیا جیهانیەكان بڵاویانكردەوە تەقینەوەكە لە شەقامێكی بازرگانی قەرەباڵغ لە رۆژئاوای كابول روویداوە، كە زۆربەی هاووڵاتیانی شیعە مەزهەب لەو ناوچەیەدا كۆدەبنەوە.

تەقینەوەكەی ئەمڕۆ بە دووری یەك كیلۆمەتر لە تەقینەوەكەی دوێنێ روویدا، تا ئێستا هیچ گرووپێك بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی كابولی لە ئەستۆ نەگرتووە.

دوێنێ داعش تەقینەوەیەكی لە كابول ئەنجامدا، بووە هۆی كوژرانی هەشت كەس و برینداربوونی 18ی دیكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا