رۆیتەرز ناوەڕۆکی نامەیەکی “گرنگ”ـی ئەمریکا بۆ عێراق ئاشکرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی باوەڕپێکراو ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا ئاشکرا دەکات کە لە رێگەی باڵیۆزەکەیەوە رادەستی عێراقی کردبوو.

رۆژی چوارشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە نامەیەکی “گرنگ”یان لەلایەن ئەمریکاوە بەدەست گەیشتووە و سەرۆکوەزیرانی عێراق بە وردی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات، بەبێ ئەوەی ناوەڕۆکی نامەکە ئاشکرابکرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی خۆی ئاشکرایکردووە، ئەمریکا لە نامەکەدا ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق دەربڕیووە بەو مەرجەی کە شوێنگرەوەی ئەو هێزانە لەسەر بنەمای پەیوەندی هاوبەش دیاریبکرێن.

نامەکە لەلایەن ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، رادەستی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کرابوو.

لەنامەکەدا ئەوەش هاتووە کە پێویستە دەستبەجێ هێرشی گرووپە چەکدارە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لە عێراق بووەستێت، هەروەها پێشنیازیشکراوە کە رێوشوێنەکان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان بکەونە کار و پێشبینیدەکرێت چەندین مانگ بخایەنێت- لەگەڵ ئەوەشدا کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە نامەکەدا بە روونی و وەک ئامانجی کۆتایی گفتوگۆکان باسی لێوەنەکراوە.

ئەمریکا 2 هەزار و 500 سەربازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و ئەرکیان هاریکاریکردن و مەشقدانەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەشەڕی دژی تیرۆرستانی داعش، ئەم هێزانە لەساڵی 2014 و لەسەر داوای فەرمی حکومەتی ئەوکاتی عێراق بەسەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی گەڕانەوە بۆ عێراق  پاش ئەوەی لە ساڵی 2011 بە رێککەوتنی هەردوولا ئەمریکا لە عێراق کشابوویەوە.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا