ئۆکرانیا 15 مووشەکی ڕوسی لەناودەبات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە تیمەکانی بەرگری ئاسمانی لە کۆی 18 مووشەک 15 مووشەکیان لەناوبردووە.

ڤالێری زالوژنی، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوەکرد، ڕوسیا دەوروبەری کاتژمێر 2:30ی بەرەبەیان بە 11 فڕۆکەی ستراتیژی جۆری Tu-95 هێرشیان بۆسەر ئۆکرانیا دەست پێکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕوسیا 18 مووشەکت کروزی ئاراستەی ئۆکرانیا کردووە، بەڵام هێزەکانی ئۆکرانیا 15 مووشەکیان تێکشکاندووە.

لە 24ی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە ڕوسیا دەستی بە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئۆکرانی اکردووە و تا ئێستاش کۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە لە هێرشکردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا