چاوەڕوانی کۆتایی هات و بەفر و باران دەستپێدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

دەستەی کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی تشرینی دووەم ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری پروشکە باران هەیە لەسەر هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم لە کاتەکانی دوانیوەۆڕۆی ئەمڕۆ، هەروەها پلەکانی گەرما، هاوشێوەی دوێنێ بەجێگیری دەمێننەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 15ـی تشرینی دووەم کەشناسی رایگەیاند: لەئەنجامى زیادبوونى کاریگەرى نزمەپاڵەپەستۆى تورکیا لەسەر بەشەکانى باکوورى هەرێم و کاریگەرى نزمەپالەپەسۆى دەریایی سوور لەسەر بەشەکانى باشوورى هەرێم و ناوەرستى عێراق. ئاسمانى هەرێم بەدێژایی کاتەکانى هەورى دەبێت لەگەڵ باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێم، ئاستى دابارین لەسەر بەشەکانى باشوورى هەرێم بەتایبەت سنوورى پارێزگاى هەڵەبجەو ئیدارەى گەرمیان و سنوورى پارێزگاى کەرکوک ئاستى دابارینى زیاترە، لەگەڵ زیادبوونى خێرایی باو نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بەرێژەى (6- 8 ) پلەى سیلیزى ،لەسەر لوتکەى ناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەکان ئەگەرى بەفر بارین هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 27پلەى سیلیزى
سلێمانی : 24 پلەى سیلیزى
دهۆک : 26 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 29 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 28 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 30 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران : 17 پلەى سیلیزى
سۆران : 24 پلەى سیلیزى

May be a graphic of map and text

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا