پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بڵاویكردەوە،لە چالاکیی گەریلادا، لە ئاڤاشین و هەفتانین چوار سەربازی داگیرکەری سوپای تورکیا كوژراون و لە گردی سۆری ئاڤاشینیش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خرایە خوارەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ئەمڕۆ یەكشەممە25ی تەمموز لەسەر چالاکیی گەریلاکانی لە هەرێمەکانی ئاڤاشین و هەفتانین دژی سوپای توركیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی هەپەگە لە چالاکیی گەریلاکانی یەژاستار لە هەرێمەکانی ئاڤاشین و هەفتانین دژی سوپای داگیرکەری تورکیا، چوار سەربازی سوپای توركیا كوژراون.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، کە لە ئەنجامیی چالاکیی گەریلادا لە گردی سۆری ئاڤاشین، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای توركیا خراوەتە خوارەوە.