سەرۆكی ئەمریكا سەردانی پۆڵەندا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا سەردانی پۆڵەندا دەكات، پەیامێكی بۆ ڤلادیمێر پوتن و گەلی رووسیا پێیە، بڕیارە لە وارشۆوە بڵێت، لە پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیا بەردەوام دەبین.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی فرانس پرێس، رۆژی سێشەممەی داهاتوو، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا سەردانی وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا دەكات و لەوێشەوە پەیامێك بۆ ڤلادیمێر پوتنی سەرۆكی رووسیا پێیە، كە تا پێویست بێت پشتگیری لە ئۆكرانیا دەكات.

ئاژانسەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بایدن دوو رۆژ لە وارشۆ دەمێنێتەوە و وتارێك پێشكەش دەكات، كە پەیامێك دەبێت بۆ گەلی رووسیا و سەرۆكەكەی.

هەر لەو رۆژەدا، ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی رووسیا وتارێك بە بۆنەی یەكەم ساڵیادی شەڕی ئۆكرانیا پێشكەش دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا