ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هەماهەنگی ئەمنی باڵا لەگەڵ هەرێم هەیە

پۆڵەتیک پرێس

سەرکردایەتی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەختی لەوەکردەوە، هەماهەنگییەکی ئەمنی باڵا لەنێوان هێزە فیدڕاڵییەکان و هێزەکانی هەرێم لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەیە بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعش.

لەوبارەیەوە تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، زۆر گفتوگۆی ئەمنی لەنێوان بەغدا و هەولێر لەبارەی ناوچە کێشەلەسەرەکان ئەنجامدراون.

وتیشی: چەندین بنکەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەهەولێر و بەغدا، دیالە و نەینەوا، کەرکوک و ئەو ناوچانەی داوای هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزە فیدڕاڵییەکان و پێشمەرگە دەکەن کراونەتەوە بەمەبەستی روبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعش.

پێشتریش سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لەپەرلەمان و حکومەتی فیدڕاڵی و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کرد بەپەلە هەوڵ بدەن بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا