ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان شكست بە پلانێكی داعش دەهێنن

پۆڵەتیك پرێس

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایدەگەیەنێت “داعش پلانی دارشتووە لەرۆژانی جەژن چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، بەڵام رێگەیان پێنادەین”.

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند: “سەرقاڵی ئامادەكردنی پلانێكی ئەمنی تۆكمەن بۆ رۆژانی جەژن، پلانەكەش بە پێوەری مەترسیەكانی داعش دەگۆڕێن”.

خەفاجی دەشڵێت “داعش هەوڵ دەدات لە رۆژانی جەژن چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدات، بەڵام بە بوونی هێزە ئەمنییەکان رێگەیان پێنادرێت و شكست بەپلانەكەیان دەهێنین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە جموجوڵەكانی داعش لەناوچەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەستپیكردووەتەوە و هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراقیش هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی ناوچە دابرێنراوەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەرداوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا