پۆمپیۆ سەردانی ئیسرائیل و ئیمارات دەکات

پۆڵەتیک پرێس

بڕیارە لە دوو رۆژى داهاتوودا مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەردانی هەریەکە لە ئیسرائیل  و ئیمارات بکات.

بەپێی لێدوانی دوو سەرچاوەی بەرپرس بۆ ئاژانسی رۆیتەرز، بڕیارە وەزیر دەرەوەى ئەمریکا رۆژی دوو شەمە سەردانی ئیسرائیل بکات و رۆژى دواتر دەچێتە ئیمارات و لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتانەى کۆدەبێتەوە.

تائێستا کارنامەی سەردانەکانی پۆمپیۆ باس نەکراوە، بەڵام بەگوێرەى زانیارییە میدیاییەکان وەزیری دەرەوەى ئەمریکا لەو سەردانانەدا پرسی رێککەوتنى نێوان ئەو دوو وڵاتەو پێشهاتە ئەمنیەکانی ناوچەکە و رۆڵی ئێران و چین لە ناوچەکەدا باس بکەن.

سەردانەکەی پۆمپیۆ بۆ ئیسرائیل و ئیمارات دوای رێککەوتنی ئەو دوو وڵاتە دێت بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانیان و دەستپێکردنەوەی پەیوەندیەکی نوێ لەسەرجەم بوارەکاندا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا