پۆمپیۆ، هۆشداری دەداتە تورکیا

پۆڵەتیک پرێس؛

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداریدایە تورکیا، کە ناردنی چەکدارانی سووری بۆ ناوچەی جێ ململانێی نێوان ئەرمینیاو ئازەربایجان لە قەرە باخ دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی زیاتر.

 

پۆمپیۆ بە پەیامنێرانی وت : ئێمە ئاگاداری گواستنەوەی چەکدارانی سووریاین لە بەرەکانی شەڕ لە سووریاوە بۆ لیبیا ، ئەوەش بووەتە هۆی زیاتر ناسەقامگیری، ئاژاوە و ناکۆکی، شەڕ و  نەمانی ئارامی، لە ئێستاشدا تورکیا سەبارەت بە قەرەباخ بەهەمان شێوە دەکات، ئەم کارەشی جێی ڕەزامەندی نییەو دەبێت دەستبەرداری دەستوەردانەکانی بێت.

پێشتر سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاندبوو؛ چەکدارانی سووری بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندە سەربازییەکانی سوپای تورک، بەشدارن لە هێرشە سەربازییەکانی سەر وڵاتەکەی لە قەرەباغ و دەوروبەری و جارێکی تر تورکیا دەیەوێت کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک