ئیسرائیل لە ئیمارات باڵوێزخانە دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس
دوای بەحرێن دەوڵەتی ئیسرائیل دەیەوێت لە وڵاتی ئیماراتیش باڵوێزخانە بكاتەوەو ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە بباتە قۆناغێكی نوێ وە.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، كردنەوەی باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە ئیمارات دەبێتە نوێترین گەشتی ئەو وڵاتە لەگەڵ جیهانی عەرەبیداو هۆكارێك دەبێت بۆ سەرخستنی پەیوەندییەكانی نێوانیان.

ئاماژە بەوەشكراوە، باڵوێزخانەكە دەرفەتێك دەبێت بۆ گەشەپێدانی قەوارە ئابورییەكان و كەرتی تایبەت و بوارەكانی ئەكادیمی و كاری میدیایی.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردو، هەریەكە لە ئیمارات و بەحرەین بەمەبەستی كۆتایهێنان بە ناكۆكییەكانیان رێككەوتننامەیەكیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل واژو كرد.

پێشتریش ئیمارات و ئیسرائیل لەسەر گەشتی راستەوخۆی نێوانیان رێككەوتن كە هەردوولا بەبێ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانیان دەتوانن گەشتی هەردوو وڵات بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا