چەند وڵاتێكی دیكەی عەرەبی خواستی رێككەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە

پۆڵەتیك پرێس

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا ڕایگەیاند، چاوەڕێ دەكرێت بەشێكی دیكە لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هاوشێوەی ئیمارات رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجام بدەن.

ڕۆبرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا دیدارێكی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل راگەیاند، پێشبینی دەكەن لەداهاتوودا چەند دەوڵەتێكی دیكەی عەرەبی و ئیسلامی بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل هەنگاوەكانی ئیمارات بگرنە بەر.

راوێژكارەكەی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا ئاماژەی بە ناوی دەوڵەتەكان نەكرد، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئاشكرا ئاماژەیان بۆ هەریەك لە وڵاتانی عومان و بەحرەین و سودان كردووە كە خواستنی رێككەوتنیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.

رۆژی ١٣ ی ئەم مانگە ئیسرائل و ئیمارات بەنێوەندگیری دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا رێككەوتنێكیان لەبارەی گەشەپێدانی پەیوەندیەكانیان راگەیاند.

لەبارەی كاریگەری رێككەوتنەكەشەوە وەزارەتی دارایی ئیسرائیلیش رایگەیاند، چاوەڕێ دەكرێت قەبارەی بازرگانی نێوان وڵاتەكەی و ئیمارات ساڵانە بگاتە شەش ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا