بایدن لە رێككەوتنی 25 ساڵەی ئێران و چین نیگەرانە

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا نیگەرانی خۆی لە رێككەوتنی 25 ساڵەی نێوان ئێران و چین دەربڕی كە تایبەتە بە هاوكاری ستراتیژی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ماوەیەكی زۆرە لە رێككەوتنی ئێران و چین نیگەرانە كە لە ماوەی رابردودا واژۆیان كردووە.

لەماوەی رابردودا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چین رێككەوتننامەی 25 ساڵەیان لەسەر هاوكاری ستراتیژی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات واژۆ كرد.

بەپێی رێككەوتنەكە، هەردولا لە بوارەكانی سیاسی و ئابوری و تەكنیكی و بەرگری و سەربازی هاوكاری یەكتری دەكەن، هەروەها راهێنانی سەربازیی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

بەشێكی دیكەی رێككەوتنەكەی ئێران و چین، بریتییە لەگەشەپێدانی فڕۆكەخانەو بەندەرەكانی ئێران و دروستكردنی بەندەری نوێ و گەشەپێدانی هێڵی ئاسنی ئێران و بەهێزكردنی ژێرخان و هاوكاری لەبوارەكانی وزەو نەوت و پترۆكیمیاویدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا