رۆحانی: بە رۆیشتنی ترەمپ دڵخۆشین

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، بەجۆش نین بە هاتنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەڵام دڵخۆشین بە رۆیشتنی دۆناڵد ترەمپی “تاوانبار”.

رۆژی چوارشەممە ١٦ی کانوونی یەکەم، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، رێگاکە لەبەردەم ئیدارەی جۆ بایدندا کراوەیە ئەگەر رێرەوێکی دروست هەڵبژێرێت.

باسی لەوەش کرد، وڵاتەکەی ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ تەواوی بەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ئەتۆمی بەمەرجێک لایەنەکانی دیکەش بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە رێگایەکی سەرخت و بە هەستیاری دانوستان دەکەین، بەڵام کاتێک دەگەینە رێککەوتنێک، ئەوا تەواو پابەند دەبین بە بەڵێنەکانمانەوە.

دووشەممەی رابردوو، حەسەن رۆحانی رایگەیاند، ئەو جەنگە ئابوورییەی دۆناڵد ترەمپ لە دژمان بەرپای کرد، شکستی هێنا.

لەم دواییانەدا، حەسەن رۆحانی رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەوە بەتایبەت لە ناوخۆی ئێران، لەدوای ئەوەی چەند لێدوانێکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بڵاوکردەوە و تێیدا دڵخۆشی خۆی دەربڕی لەبارەی بردنەوەی جۆ بایدن و وتی: ئەمە هەلێکە بۆ وڵاتەکەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا