بایدن گەورە دانوستانکارێکی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دادەمەزرێنێت

پۆڵەتیک پرێس

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ویندی شیرمانی گەورە دانوستانکاری ئەمریکی لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، وەک جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیاریکرد.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، شیرمان دەبێتە کەسایەتی ژمارەی دوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ئیدارەی جۆ بایدن.

ئاژانسەکە باس لەوە دەکات، بەشێکی زۆری گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ساڵی 2015 دەگەڕێتەوە بۆ شیرمان و هەوڵەکانی.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر ویندی شیرمان بریکاری وەزارەتی دەرەوە بوو بۆ کاروباری سیاسی لە ئیدارەی باراک ئۆباما لە ساڵی 2013 بۆ 2017.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا