وەزیری دادی ئەمریكا: ساختەكاری لەهەڵبژاردن نەكراوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری دادی ئەمریکا رایگەیاند، وەزارەتەکەی هیچ بەڵگەیەکی دەستنەکەوتووە سەلمێنەری ئەوە بێت کە یاری بە دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکاوە کرابێت.

ولیام بار وەزیری دادی ئەمریکا رایگەیاند، سەرباری ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بەردەوام بانگەشەی ساختەکاری دەکرد لە دەنگەکانی هەڵبژاردنی مانگی رابردوو، بەڵام وەزارەتی داد هیچ بەڵگەیەکی دەستنەکەوتووە سەلمێنەری ساختەکاری بێت لە دەنگەکاندا.

لەلایەکی دیکەوە، تیمی یاسایی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، وەزارەتی داد بەپێی پێویست لێکۆڵینەوەی نەکردووە لە دۆسیەی ساختەکاری دەنگەکاندا.

٣ی تشرینی دووەمی رابردوو، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوەچوو تێیدا جۆ بایدنی دیموکراتی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بڕیارە مانگی داهاتوو بە فەرمی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا