“حکومەتی عێراق، ڕێوشوێنی توند دەگرێتە بەر”

پۆڵەتیک پرێس؛

دوای ئەوەی واشنتن هۆشداریدا بە داخستنی باڵیۆزخانەکەی لەبەغدا بەهۆی هێرشی بەردەوامی میلیشیاکان، وەزیری دەرەوەی عێراق بە مایک پۆمپیۆ هاوتا ئەمریکاییەکەی ڕاگەیاندووە؛ حکومەتی عێراق ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانە.

 

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، بە مایک پۆمپیۆ هاوتا ئەمریکاییەکەی وتووە، ڕێوشوێنی توند گیراوەتە بەر بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو کەس و لایەنانەی هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بە تایبەت لەناوچەی سەوز و دەوروبەری فرۆکەخانە.

حسێن نیگەرانی خۆی لە بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا دەربڕیوە و وتوویەتی؛ هەرچەندە ئەم بڕیارە بڕیارێکی سیادییە و پەیوەستە بە ئەمریکا خۆی ، بەڵام ناببێتە هۆی ئەوەی ئەنجام و بەرژەوەندییەکی باشی بۆ گەلی عێراق هەبێت .

 

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوەکردەوە، کە حکومەتی عێراق ” ژمارەیەک ڕێوشوێنی ئەمنی و ڕێکخراوەیی و سیاسی و دیپلۆماسیی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانە گرتووەتە بەر کە ئەنجامە ئەرێنی و دیارەکانی لەئاییندەیەکی نزیکدا دەبینرێن”.

 

لای خۆیەوە، پۆمپیۆ ڕایگەیاندووە؛ باشی و پاراستنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق بۆ هەردوولا گرنگە و جەخت لەسەر  بەردەوامی ئاڵوگۆڕی بیروڕاو پەیوەندییەکان دەکەینەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو دۆخە دژوارانەی دێنە پێش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا