وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا، گەیشتە بەغداد و چاوی بە سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەكەوێت.

میدیای فەرمی حكومەتی سوریا بڵاویكردەوە، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لەسەر داوای هاووتا عێراقییەكەی، بە سەردانێك گەیشتووەتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ سەركردە و گەورە بەرپرسانی عێراق، بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی بەغداد و دیمەشق كۆببێتەوە.

پێشتر ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، فەیسەڵ میقداد چاوی بە وەزیری دەرەوە و سێ سەرۆكایەتییەكە و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا