دوایین زانیاری لەبارەی رەوشی پێنج لە راگیراوەكانی بادینان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی رێكخراوی كوردستانی عێراقی سپی پی تی، كە ئەمڕۆ لە ناو هۆڵی دادگاییكردنی چالاكوانەكانی بادینان بووە دەڵێت، چواركەسیان كێشی لە شیان دابەزیبوو بە جۆرێك نەناسرانەوە، هێزێكی ئەمنی گەورەیش هێنرابوویە ناو هۆڵی دادگا.

كامەران عوسمان ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی سی پی تی كە ئامادەی دانیشتنەكەی دادگا بوو بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەوەی پێنج كەسەی ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاربوو دادگایی بكرێن سەرجەمیان تۆمەتبارن بەپێی ماددەی یەك لە یاسای ژمارە 21 ی ساڵی 2003، تۆمەتەكان ئەوەبوون كاری سیخوڕییان كردووە و پلان رێژییان كردووە بۆ كاری تێكدەرانە.

ئەو ئەندامەی لقی كوردستانی عێراقی سی پی تی وتی: ئەوەی سەرسوڕهێنەربوو دوو لە تۆمەتبارەكان رەتیانكردەوە پارێزەری بەرگریكاریان هەبێت، لە كاتێكدا بە ماددەیەكی قورس تۆمەتباركراون و چاوەڕێدەكرێت سزا بدرێن.

ئەوەی خستەڕوو كە هاتینەوە دەرەوەی هۆڵی دادگاییەكە، كوڕەكەی ( سلێمان كەمال سلێمان) پێی وتین باوكی هەڕەشەی لێكراوە بۆیە پارێزەری ناوێت، بەشێكیشیان كێشیان زۆر لە دەستدابوو بەتەواوەتی هەستیان پێدەكرا.

روونیشیكردەوە، ئەمڕۆ چوار زیندانی دیكەی بادینان هێنرابوون كە لە 12 ی ئەم مانگە دادگایی دەكرێن بۆشایەتیدان لەسەر ئەم پێنجەی دیكە، هەروەها هێزێكی ئەمنی گەورە هێنرابووە ناو هۆڵی دادگاییەكە بەڵام كاتێك دادوەر هاتە ناو هۆڵەكە هێزەكەی كردە دەرەوە و نەیهێشت لە ژوورەوە بمێننەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاربوو یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی هەریەك لە (عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان كەمال سلێمان و سلێمان موسا ئەحمەد) بەڕێوە بچێت بەڵام دانیشتنەكە بۆ 13 ی ئەم مانگە دواخرا لە كاتێكدا بڕیارە ڕۆژی 12-7-2021 یش یەكەم دانیشتنی دادگاییكردنی (مەسعود شنگالی، شیروان ئەمین، كارگەر عەباس عەلی و بەندەوار ئەیوب) بەڕێوەبچێت و هەروەها لە 29-7-2021 هەریەك لە ئومێد بەرۆشكی و مامۆستا بەدەل بەرواری دادگایی دەكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا