پەیوەندییەکانی میسر و توركیا ئاسایی دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای زیاتر لە 12 ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەكانیان، جارێكی تر باڵیۆزی میسر لە توركیا دەستبەكاربووەوە و كارنامەكەشی رادەستی ئەردۆغان كرد.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئەو وڵاتە لە رێوڕەسمێكدا جارێكی تر كارنامەی باڵیۆزی میسری لە ئەنقەرە وەرگرتەوە و باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە توركیا بە رەسمی دەستبەكاربوو ئەوەش لە دوای زیاتر لە 12 ساڵ لە پچڕانی پەیوەندییەكانی نێوانیان.

پچڕانی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و میسر دوای ئەوە دێت كە دوای ئەوەی عەبدولفەتاح سیسی بوو بە سەرۆككۆماری میسر، زۆرینەی سەركردەكانی كۆمەڵەی ئیخوان موسلمین كە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبوو لەلایەن توركیاوە داڵدەدران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا