حکومەت چوار ملیۆن دینار وەک قەرەبوو دەدات بەم هاوڵاتییانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لەژێر رۆشنایی بڕیارێکی وەزیری کۆچ و کۆچبەران، وەزارەتەکەیان دەستدەکات بە پێدانی 4 ملیۆن دینار بە هەر خێزانێک کە بیەوێت بگەڕێتەوە سەر زێدی خۆی.

لە بەیاننامەیەکی وەزارتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کە ئەمرۆ هەینی (15ـی ئاداری 2024) بڵاوکراوەتەوە هاتووە، بە پشتبەستن بەو بڕیار و رێنماییانەی کە لەلایەن ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەریکردووە، وەزارەتەکە دەستیکردووە بە دابەشکردنی ئەو پاڵپشتییە داراییەی تەرخانکراوە بۆ ئەو خێزانانە کە لە کەمپی ئاوارەکان نیشتەجێن و دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکە رەسەنەکانی خۆیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ئاماژە بەوەشدراوە، “ئەو دەستپێشخەرییە بۆ هاندانی خێزانە ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان پێش وادەی داخستنی کەمپی ئاوارەکانە لە هەرێمی کوردستان”.

ئەو خێزانانەی کە بەشێوەیەکی خۆویستانە دەگەڕێنەوە بۆ ناوچە رەسەنەکانی خۆیان، سودمەندن دەبن لە خزمەتگوزارییە حکومییەکانی وەک دامەزراندن و پاڵپشتیی دارایی، هاوکاریی فریاگوزاری و دابینکردنی کەلووپەلی ژیانکردن و دابینکردنی ئاشتی و سەقامگیریی لەو ناوچانەی لێی نیشتەجێ دەبن.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 23 کەمپی نیشتەجێبوونی ئاوارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقی لێیە و بەگوێرەی سەرژمێرییەکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، نزیکەی 630 هەزار ئاوارە لە هەرێمی کوردستان هەن و لەو ژمارەیە 160 هەزاریان دانیشتووی کەمپەکانن.

سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، محەمەد شیاع سوودانی،سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری داخستنی سەرجەم کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی دا و 30 مانگی تەممووزی ئەمساڵ وەک کۆتا وادە لەبەردەم ئاوارەکان دیاریکراوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا