فاوچی: ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا پێویستیان بە ژەمی سێیەمە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتیمانی ئەمریکا بۆ هەستیاری و نەخۆشییە گوازراوەکان رایگەیاند، ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا پێویستیان بە وەرگرتنی ژەمی سێیەمە.

لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ئەنتۆنی فاوچی وتی: بەپێی ئەو شارەزاییەی لە زانستی بەرگریدا هەمە، پێویستە بڵێم وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین مایەی سەرسوڕمان نییە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، بابەتی وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسین زیاتر ئەو ڤاکسینانە دەگرێتەوە کە لە ترشی (mRNA) دروستکراون، ئەوانیش ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنان.

لەبارەی چۆنێتی وەرگرتنی ژەمی سێیەمەوە فاوچی وتی: دوای چەند مانگێک لەپاش وەرگرتنی ژەمی یەکەم و دووەمی ڤاکسینەکە، پێویستە ژەمی سێیەمیش وەربگیرێت.

ئەم قسانەی فاوچی لەکاتێکدایە، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ هەڵمەتی کوتان بە ژەمی زیادەی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا