ترەمپ چارەسەرێكی نوێی بۆ تووشبوانی كۆرۆنا راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، توێژینەوەكان دەریدەخەن، بەكارهێنانی پلازمای خوێن رێژەی مردن بەرێژەی سەدا 35 كەمدەكاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا درەنگانی شەوی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێگەیەكی نوێي چارەسەری كۆرۆنایان دۆزیوەتەوە كە بەكارهێنانی پلازمای خوێنە بۆ توشووبوانی كۆرۆنا، كە چارەسەرێكی بەهێزەو دژە تەنێكی زۆر بەهێز لە خوێنی كەسانی چاكبووەوە دەگوازێتەوە بۆ كەسانی توشبوو بە ڤایرۆسەكە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا رێگە دراوە ئەو شێوازی چارەسەرییە بەكاربهێنرێت.

ئەو چارەسەرەی ترەمپ رایگەیاند لەكاتێكدایە پێشتر چەند بەرپرسێكی ئەمریكی ئاماژەیان بەوەكردبوو لەلایەن ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكاوە هۆكاری سیاسی لەپشت دواخستنی تۆماركردنی ڤاكسینی كۆرۆناوە هەبووە.

تائێستا زیاتر لە 23 ملیۆن تووشبوو بەكۆرۆنا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 812 هەزار كەسیان گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 16 ملیۆن و 66 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا