رووسیا موشەكە ستراتیژی و دوورمەوداكانی خستە ئەو پەڕی حاڵەتی ئامادەباشی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رووسیا موشەكە ستراتیژی و دوورمەوداكانی خستە ئەو پەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

دوابەدوای ئەوەی كە ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا، فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كرد چەكە ئەتۆمیەكان بخەنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، لە نوێترین پێشهاتدا فەرمان بە سوپای رووسیا كرا كە سەرجەم موشەكە ستراتیژی و دوور مەوداو یەكلاكەرەوەكان بخرێنە ئەو پەڕی حاڵەتی ئامادەباشیەوە ئەمەش دوای ئەوەدێت كە بەشێك لە وڵاتانی ئەوروپا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری سەربازی بە ئۆكرانیا.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، 24-02-2022 ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كرد هێرش بكاتە سەر ئۆكرانیا.

لە راگەیەندراوێكدا كە لە فەیسبووك بڵاوكراوەتەوە، بەرپرسانی ئۆكرانیا رایانگەیاندووە، نزیكەی پێنج هەزار و 300 سەربازی رووسییان لە چوار رۆژی رابردوودا كوشتووە، هەروەها 191 تانك، 29 فڕۆكەی جەنگی، 29 هێلیكۆپتەر و 816 ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێكشكاندوون.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاندووە كە هێزەكانی زیانیان بەركەوتووە، بەڵام بەرپرسانی سوپای رووسیا هیچ ئامارێكیان لەبارەی ژمارەی قوربانیان نەخستووەتەڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا