پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پێویستە پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی هێرشەكانی توركیا كۆببێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەختیكردەوە كە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بەپرسی دەستێوەردان و پێشێلكارییە بەردەوامەكانی توركیا لەسەر سەروەری عێراق كۆببێتەوە.

كەریم شكور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: دەستێوەردان و پێشێلكاری و سەرپێچییەكانی توركیا بۆ سەر سەروەری عێراق زیادیانكردووە.

راشیگەیاند: پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر ئەم پرسە كۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامبدات، لەگەڵ ئەوەشی كە ئەنجومەنی نوێنەران لەپشووی یاسایی خۆیدایە.

جەختیشیكردەوە كە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستی لەسەر ئەو پێشێلكاری و دەستوەردانە سەربازییانەی توركیا هەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا