نادیە موراد داوایەک ئاراستەی پاپا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕی هەواڵی نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، ژمارەیەک رێکخراو و کەسایەتی کۆمەڵگای مەدەنی عێراق و جیهان لەناویشیاندا نادیە مورادی خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەبۆنەی هاتنی پاپاوە داوای پاراستنی کەمینەکانی عێراقیان کرد.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، 34 رێکخراو و کەسایەتی لەناویشیاندا نادیە موراد کە لە ساڵی 2018 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستهێنا، بەیاننامەیەکیان واژۆکرد تێیدا داوا دەکەن کەمینەکانی عێراق کە لەلایەن کۆمەڵە چەکدارەکان و یاسا نادادپەروەرانەکانەوە رووبەڕووی هەڕەشە دەبنەوە زیاتر پارێزگارییان لێبکرێت.

لە بەیاننامەکەدا کە ئاراستەی پاپا فرانسیس کراوە هاتووە، کەمینەکانی عێراق بەهۆی بیروبۆچوونی ئاینییانەوە رووبەڕووی چەندین هێرش و هەڕەشەی توندوتیژی بوونەتەوە، هەندێکیشیان ناچارکراون زەوییەکانی خۆیان بەجێبهێڵن و ئاوارە ببن.

باس لەوەش کراوە، دانیشتووە مەسیحییەکانی عێراق ژمارەیان بۆ 300 هەزار کەس کەمبووەتەوە، جگە لەوانیش، کەمینەکانی دیکەی وەک ئێزدییەکان، مەندائییەکان، تورکمان  کاکایی و شەبەکییەکان رووبەڕووی چەندین هەڕەشەی سڕینەوەی ناسنامەیان دەبنەوە.

رۆژی هەینی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، سەردانی عێراقی کرد و رۆژی یەکشەممەش لەمیانی سەردانە سێ رۆژییەکەیدا گەیشتە هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا