قوباد تاڵەبانی لەسەر گفتوگۆكانی هەولێرو بەغدا قسە دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ناوەڕۆكی گفتوگۆكانی چەند رۆژی رابردووی لەگەڵ لایەنەكانی عێراق دەخاتەڕوو.

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەمیانی لێدوانێكی بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی قوباد تاڵەبانی، كە پاش كەمێكی تر ساز دەكرێت (شەوی دوو شەممە 14ی كانوونی دووەم) بۆ خستنەڕووی گفتوگۆكانی نێوان هەولێرو بەغدایە.

سەمیر هەورامی لەبارەی ئەنجامی گفتوگۆكانیش وتی: گفتوگۆكان تەواو نەبوون‌و لەرۆژانی داهاتوو بەردەوامیان دەبێت، بۆیە لەگۆنگرە رۆژنامەوانییەكە ئەو وردەكارییە دەخرێتەڕوو.

چەند رۆژێكە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەشاری بەغدان‌و چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان كردووە، ئەوەش بۆ رێككەوتن لەسەر ئەو كێشانی چەند ساڵێكە لەنێوانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا