ژمارەیەك چەكداری رێكخراوێكی نزیك لە قاعیدە دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی تەحریری شام نزیكەی 10 چەكداری رێكخراوی دەستەی حراس الدینیان دەستگیركردووە كە نیازی هێرش و پەلاماریان هەبووە، رێكخراوەكەش نزیكن لە قاعیدەوە.

میدیاكانی سوریا بڵاویانكردەوە، دەستەی تەحریری شام ژمارەیەك چەكداری دەستەی حراس الدینیان دەستگیركردووەو كە ئەو دەستەیە نزیكە لە رێكخراوی قاعیدەوە، لە نێو دەستگیركراوەكانیشدا كەسانی پلە بەرزی تێدایە.

هاوكات، روانگەی سوریش بۆ مافەكانی مرۆڤ دەستگیركردنی ئەو چەكدارانەی لەلایەن دەستەی تەحریری شامەوە دوپاتكردوەتەوەو داواشی كردووە ئەو دەستەیە دۆخی ئەمنی ناوچەكە بپارێزێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كەسانە دوای هەڵكوتانە سەر ماڵی خەڵكی دەستگیركراون.

دەستەی حراس الدین پێشتر و لە شوباتی 2018 بە هاندانی ئەیمەن زەواهیر كەسی یەكەمی ڕێكخراوی قاعیدە لە سوریا و عێراق دامەزران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا