نوێترین پێشهاتەکانی جەنگی نێوان ئیسرئیل و حەماس

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەڕو پێکدادانەکانی نێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە باکووری رۆژئاوای کەرتی غەززە بەردەوامی هەیە و چەکدارانی حەماس دەڵێن “رێگریمان لە پێشڕەوی سوپای داگیرکەر کردووە”.

ئەمڕۆ سێشەممە 31ـی تشرینی یەکەم، پاش 25 رۆژ لە هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، جەنگەکە پێدەنێتە قۆناغێکی هەستیارەوە و هێرشی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی نزیک لە بزووتنەوەی حەماس، کەتیبەکانی قەسام کە باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسن بە مووشەکی دژە تانک، چوار تانک و زرێپۆشی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج.

لەبەرامبەریشدا، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 300 بنکە و تونێل و شوێنی هەڵدانی مووشەکیی چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسیان کردووەتە ئامانج.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند کە رازی نابێت بە ئاگربەست لەگەڵ حەماس و وتی کە ئەمە یەکسانە بە تەسلیمبوون” بەو گروپە چەکدارە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بزووتنەوەی حەماس بەرپرسیارە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان لە غەززە و تۆمەتباری کرد بە بەکارهێنانی خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی.

حەماس دەڵێت بەرپەرچی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل داوەتەوە لە باکووری رۆژئاوای غەززە

بەپێی هەواڵی دەزگاکانی سەر بە حەماس لە سۆشیال میدیا. باڵی چەکداری حەماس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، مووشەکی دژە تانکی ئاراستەی هێزەکانی ئیسرائیل کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پێکدادانەکان لە بەرەی باکووری رۆژئاوای غەززە پەرەی سەندووە، هەروەها دوو تانک و بولدۆزەر لە هەمان ناوچە کراونەتە ئامانج.

نەتانیاهۆ دەڵێت هیچ پلانێکی نییە بۆ دەستلەکارکێشانەوە و ڕازی نابێت بە ئاگربەست

بەهۆی ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانی ئیسرائیلی لە هێرشەکەی 7ـی تشرینی یەکەم و تۆمەتبارکردنی نەتانیاهۆ بە “کەمتەرخەمی نواندن و شکستهێنان لە پاراستنی ئیسرائیل” رای گشتیی ئەو وڵاتە داوا دەکەن سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیسرائیل دەستلەکاربکێشێتەوە.
بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، هیچ پلانێکی نییە بۆ دەستلەکارکێشانەوە و بەردەوام دەبێت لە پۆستەکەی.

ناتانیاهۆ هەروەها وتی کە رازی نابێت بە ئاگربەست و وتی ئەوە یەکسانە بە “تەسلیمبوون بە حەماس”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بزوتنەوەی حەماس بەرپرسیارە لە زۆرینەی کوژراوان لە غەززە، ئەو گروپەی تۆمەتبارکرد بەوەی خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێناوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە، ژمارەی کوژراوانی فەلەستینییەکان لە شەڕی ئیسرائیل و حەماس گەیشتووەتە هەشت هەزار و 306کەس. لە کەرتی رۆژئاوای غەززە زیاتر لە 110 فەلەستینی بە هۆی توندوتیژی و هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا