لەسەر داوای ئەمریكا ماوەی سەردانەكەی كازمی درێژكرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرنی عێراق لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوەو لەسەر داوای بەرپرسانی ئەو وڵاتەش ماوەی سەردانەكەی بۆ رۆژێكی دیكە درێژكرایەوە.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، لەسەر داوای ئەمەریكا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ماوەی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا درێژبكاتەوە.

دەشڵێت، بەئامانجی كۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی سەدانەكە دراوە.

رۆژی 18ی ئەم مانگە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێك گەیشتە ئەمەریكا، لەگەڵاَ بەشێك لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبوویەوە، واش بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنج شەمە بگەڕێتەوە عێراق، بەڵام بەهۆی داوای بەرپرسانی ئەمریكییەوە رۆژی هەینی دەگەڕێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا