یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان عێراق و سندقی نەتەوە یەکگرتووەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ پێنج شەممە، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی بۆ چاکسازی لە سیستمی پاراستن لەگەڵ سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکهێنا، کە دڵنیایی دارایی بۆ منداڵان و ئافرەتانی دوو گیان و هەروەها ئەو کرێکارانەی لەکەرت ناحکومی کار دەکەن.

هودا مەحمود سەجاد سەرۆکی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی وتی، یاداشەتەکە لە لایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، لەگەڵ سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێکخراوی کارو نێو دەوڵەتی، بەرنامەی خۆراکی جیهانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و گەشەپێدان و بازرگانی، بە ئامانجی پەرەپێدان بە نەخشە ڕێگایەکی ستراتیژی لە ڕێگەی چاکسازی لە سیستمی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە (2021-2025)، بەمەبەستی وەڵامدانەوەی کۆرۆنا و پاراستنی هاوڵاتیانی کەم دەرامەت، لە میانەی چاکسازی و دارایی و ئابوریدا.

ئاماژەی بەوەشدا یەکێک لە ئامانجەکانی یاداشتەکە، دابینکردنی بەخشینی داراییە، بۆ منداڵان و خانمانی دووگیان و ئەو کرێکارانەی لە کەرتی نا حکومی کاردەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا