حكومەتەكەی كازمی بەهۆكاری بەرزبوونەوەی رێژەی هەژاری دادەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت “گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان و نەبوونی پلانی حکومەت لە پشت ڕێژەی هەژاریی باڵای وڵاتدایە”.

ئەحمەد كەنانی، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند “مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرپرسیارێتی تەواوی لە ئەستۆیە لە بەرامبەر باری ئابووری هەژاران”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی مافی مرۆڤ دەشڵێت “هەژاری لە عێراقدا دەرئەنجامی خراپ بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی وڵات و نەبوونی دیدی ڕاستەقینە و بەفیڕۆدانی بە ئەنقەستی مافی هاوڵاتیانە، بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی هەژاری لەم ماوەیەی دواییدا لە ئەنجامی تێکدانی پڕۆژە ئابوورییەکانە، جگە لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار ” .

ئەمە لەكاتێكدایە، بەپێی ئامارەكان رێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتووەتە 70% شارەزایانی بواری ئابوریش هۆشداری لە بەرزبونەوەی رێژەكە دەدەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا