د. پشدەر عەبدوڵـڵا لەبارەی دەرمانەوە دڵنیایی دەداتە دایکان و باوکان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان لە سلێمانی لەبارەی دەرمانەوە دڵنیایی دەداتە دایکان و باوکان.

د.پشدەر عەبدوڵـڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان ڕایگەیاند، ئەو دایک و باوکانە ئاگاداردەکەینەوە کە خاوەنی منداڵانی توشبووی گەشکە ناسراو بە “پەرکەم”ن، لە دەرەوەی نەخۆشخانە دەرمان نەکڕن.

وتیشی، ئێستا کێشە و گرفتی نەبوون یاخود کەمی دەرمانمان نییە و لە نەخۆشخانەکەمان ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە.

جەختی لەوەش کردەوە، دایکان و باوکان دەتوانن مانگانە دەرمان بۆ منداڵەکانیان وەربگرن چونکە ئەم نەخۆشییە درێژخایەنە و بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پێویستە مانگانە دەرمانی بۆ وەربگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا