سەرکردەیەکی هاوپەیمانی سیادە: زۆربەی کوتلە سیاسییەکان لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەماندان

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جابر جابری سەرکردەی ناو هاوپەیمانی سیادە ڕایگەیاند، “زۆربەی کوتلە سیاسییەکان هاوڕان لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە”.

لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا جابر جابری ئاماژەی بەوەکرد، “%80ی کوتلە سیاسییەکان هاوڕان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە”.

وتیشی، “ئەگەر میکانیزمێک نەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئەوا عێراق دەکەوێتە حاڵەتی پشێوییەوە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، “لەناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیشدا کوتلە هەیە کە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کورد و سوننە هۆکاری ئەم قەیرانەی ئێستا نین و هەمووان دەزانن کێ هۆکارە”، جەختی لەوەش کردەوە، “کورد و سوننە ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە لە هێورکردنەوەی دۆخەکە”.

باسی لەوەش کرد، هاوپەیمانی سیادە لاری نییە لەسەر مانەوەی مستەفا کازمی بۆ سەرۆکایەتیکردنی حکومەتی داهاتووی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا