تاڵیبان هۆشداری دەداتە ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

وتەبێژی تاڵیبان، هۆشداری دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی دەست لە کاروباری ناوخۆی ئەفغانستان وەرنەدات.

وتەبێژی تاڵیبان هۆشداری دایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوەکو دەست لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە وەرنەدات، ئاماژەی بەوەشدا هیچ ڕێکەوتن و ئاگربەستێک نییە لە ئەفغانستاندا.

وتیشی”حکومەتی ئەفغانستان بەرپرسە لەوەی کە ڕوودەدات وەک ئەو شەڕانەی لە ژمارەیەک لە پارێزگاکان دەستی پێکردووە، ئەوەی تاڵیبان دەیکات وەڵامێکە بۆ ئەو هێرشانەی لەلایەن سوپاوە دەکرێتە سەری”.

فڕۆکە جەنگیەکان لە جۆری B-52، لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوودا هێرشیان کردە سەر تاڵیبان، پاشان سوپای ئەفغانستان ڕایگەیاند، نزیکەی ٢٠٠ چەکداری تاڵیبانی کوشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا