ژنێك بەهۆی كەوتنە خوارەوەی لەسەر بانی ماڵەكەیان گیانی لە دەستدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند: ژنێك بەهۆی كەوتنەخوارەوەی لەسەر بانی ماڵەكەیان گیانی لە دەستدا.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی هەڵەبجە رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەمە ژنێكی تەمەن 48ساڵ بەناوی (ش غ م) پیشە فەرمانبەر، لە گەڕەكی شارەوانی هەڵەبجە لەسەربانی ماڵەكەیان كەوتەوە خوارەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستەڕوو، تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كرا و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە لە بنكەی پۆلیسی شەهید سەركار ڕێكخراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا